ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەو کۆمیتەیەی کە لە کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکاندا پێکهێنرا، بڕیاردرا سەرۆکى پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
هیوا میرزا سابیر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئێوارەى ئەمڕۆ ١ى شوباتى ٢٠١٦دا لە بەرنامەى تاوتوێى کەناڵى ئێن ئاڕ تیدا ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی (١ى شوباتى ٢٠١٦) لیژنەی ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستاندا بڕیار دراوە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
