نوێترین

recent

04/02/2016

نەوشیروان مستەفا داوایەك ئاراستەی سەركردەكانی گۆڕان دەكات

نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوای لەسەركردەكانی بزووتنەوەكەی كردووە "لەچوارچێوەی یاسا بڕیاربدەن".

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ناو بزووتنەوەی گۆڕان شارپرێس بڵاوی کردۆتەوە، لەچەند رۆژی رابردووداو لەچوارچێوەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی لەنێوان نەوشیروان مستەفاو بەرپرسانی گۆڕان ئەنجامدراوە، ناوبراو داوای كردووە، كە "هەر بڕیارێك دەدرێت بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی هەرێم لەچوارچێوەی یاسا بێت".

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەم داوایەی نەوشیروان مستەفا لەسەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە هاتووە، لەچەند رۆژی رابردوودا چەند دەستپێشخەرییەك خراوەتە بەردەم بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی هەرێم، كە ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكان بۆ نەوشیروان مستەفا روونكراوەتەوە.

لەنوێترین دەستپێشخەریدا دوێنێ‌ شاندی كۆمستەی ئاسایكردنەوەی دۆخی هەرێم داوای لەبزووتنەوەی گۆڕان كرد، بەشداری كۆبوونەوەكان بكات بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی هەرێم، كە لەنێوان مەسعود بارزانی‌و لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەدەچێت.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لەبەرانبەر ئەو داواكارییەدا، گۆڕان مەرجی گەڕانەوەی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان هەبووە بۆ سەر كارەكەی، كە لەمانگی 10 رابردووەوە بەهۆی كێشەكانی نێوان گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی هێزەوە رێگری لێدەكرێت بگەڕێتەوە هەولێر.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085