
پەرلەمانتارێکی فراکسێۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر تەرخان کردنی پارە بۆ ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات وھاوکات وادەی کۆتاییھاتنی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت .
فەرحان جەوھەر پەرلەمانتاری فراکسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی سووربوونی ھەڵویستی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیان کە مەسعود بارزانیش ھەمان ھەڵویستی ھەیە و رایگەیاندووە لایەنەکان ھەر ھەنگاوێک بۆ پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بنێن پابەند دەبێت ,لەئێستاشدا بزوتنەوەی گۆران سووربوونی خۆی لەسەر گۆرینی سیستمی ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بۆ پەرلەمانی دووپاتکردۆتەوە و رایانگەیاندووە کە دوای ئاساییبوونەوەی حکومەت و پەرلەمان دەبێت پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمیش یەکلا بکرێـتەوە.
لەبارەی تەرخان کردنی پارە بۆ ریفراندۆم کە لەئێستادا ھەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی دارایی قورسدا تێدەپەرێت فەرحان جەوھەر روونکردنەوەی زیاتری داوە ووتی لە ئێستا ریفراندۆم ئەنجام نادرێت و چاوەروان دەکرێت ئەو پرسە لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت وئەگەر ھەلومەرج لەباربێت و وتیشی چاوەروان دەکرێت لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بگاتە ٥٠ دۆلار و ھەرێمی کوردستانیش ٤٠ دۆلاری لە ھەر یەک بەرمیلدا بۆ دەمێنێتەوە و بەوپێیەش دەتوانێت قەیرانەکان تێپەرێنێت و ھەناردەی نەوتەکەشی لە ٧٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە نزیک دەبێتەوە .