له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆیی 18ی شوباتی كچان له شاری هه‌ولێر، له لایه‌ن هێزێكی زێڕهڤانییهوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمی كه‌ناڵی سپێده و دوای لێدان و ئهشكهنجهدانيان، بۆ ماوه‌یه‌ك په‌یامنێر و وێنه‌گرێك ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سپێده رایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆیی 18ی شوبات له شاری هه‌ولێر، تیمێكی كه‌ناڵی سپێده بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌چنه شوێنی خۆپیشاندانه‌كه، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی زێڕهڤانییهوه، هێرش ده‌كرێته سه‌ر كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌مان.
وتیشی: له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ له وێنه‌گره‌كه‌ی كه‌ناڵی سپێده دراوه و دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك له ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و هێزه‌ی كه له‌شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بوون، هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكاران و له خوێندكاره كچهكانیانیش داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی سپێده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات به ده‌ستبه‌سه‌ركراوی، دوای هه‌وڵێك زۆر و په‌یوه‌ندی كردن له گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێردا، كارمه‌نده‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌مان ئازادكران.
سەبارەت بە هێرشەکەو زانیاری زیاتر له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، هۆگر عه‌زیز وه‌ته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌و په‌ڕی كارئاسانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی رایگه‌یاندن ده‌كرێت له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیسه‌وه.
