حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌نێت خەڵكی كوردستان ئەم دۆخە ناهەموار و پڕقەیرانەی قبوڵكردووە، بەڵام تێكدان و لێكترازان قبوڵ ناكات.
حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوەی عیراق له باره‌ی كێشه‌كان‌و قه‌یرانه‌كانی عێراق‌و هه‌رێم گفتوگۆیان كرد.
ئه‌و به‌رپرسه یه‌كێتی رایگه‌یاند كه ئه‌وان لەهەوڵ و كۆبوونەوەكانی بەردەوامە تا رێگەچارەسەر بدۆزرێتەوە و ئەم دۆخە سیاسیی و حوكمڕانییە ناهەموارە تێ بپەڕێنرێت كە بۆتە مایەی نیگەرانی خەڵكی كوردستان و وتی: خەڵكی كوردستان ئەم دۆخە ناهەموار و پڕقەیرانەی قبوڵكردووە، بەڵام تێكدان و لێكترازان قبوڵ ناكات.
حاكم قادر لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش بیروڕا ئاڵوگۆڕكراو تەئكید لە هەوڵی هەموان بۆ گەیشتن بەچارەسەر كرایەوە و بەپێویستی زانی نوێنەرانی كورد لەگەڵ فراكسیۆنەكانی كوردستان بەردەوام لە پەیوەندیدابن و كوردانەو كوردستانیانە مامەڵە بكەن.