قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، فه‌رمانبه‌رانی دڵسۆز‌و خۆڕاگری هه‌رێم دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی شه‌وو رۆژ كارده‌كه‌ن تا له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رده‌وام داده‌به‌زێت، بتوانن مووچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
ئه‌مشه‌و 16ی كانونی دووه‌می 2016 قوباد تاڵه‌بانی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیوویه‌تی، به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبه‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرو فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندیدار، كۆتاییان به‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی 10 كاتژمێری هێناوه له‌سه‌ر دۆسێی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هاونیشتمانیانی به‌ڕێز دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه له‌م دۆخه سه‌خته‌دا هه‌موو توانایه‌كیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ به‌دیهێنانی ئابورییه‌كی سه‌قامگیر.
هاوكات قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه به‌په‌رۆشی شه‌وورۆژ كارده‌كه‌ن تاكو له‌م دۆخه‌ی كه نرخی نه‌وت له‌بازاڕی جیهان به‌رده‌وام داده‌به‌زێت، بتوانن مووچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن.
