نوێترین

recent

17/01/2016

ڤیدیۆ : خواردنی پەتاتەی سورەوەكرا و چپسەكەی بۆ ژنی دووگیان مەترسیدارە




بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەك خواردنی پەتاتە بە تایبەت بە شێوازی سووركراوە یان جیپسی پەتاتە پەیوەندی هەیە بە توشبونی ژنان بە شەكرە لە ماوەی دوو گیانییدا .
ئەو جۆرەی شەكرە كە دایكان لەماوەی دووگیانیدا توشی دەبن كارگەریگەری درێژ خایەنی دەبێت لەسەر دایك و لەسەر منداڵیش .
ئەگەرچی پەتاتە چەند رەگەزێكی گرنگی تێدایە بەتایبەت ڤیتامین سی و پۆتاسیۆم بەڵام پزیشكان رێنمایی دایكانی دووگیان دەكەن كە لەماوەی دوو گیانییدا خواردنیپەتاتە كەم بكەنەوە .
پزیشكان ئامۆژگاری دایكانی دووگیان دەكەن كەلەماوەی دوو گیانییدا سەوزە و پاقلەمەنییەكان بەرێژەی گونجاو بخۆن و لەبەرامبەردا خواردنی پەتاتە كەم بكەنەوە .
بەگشتی نەخۆشی شەكرە كاتێك دووچارە مرۆڤ دەبێت ئەگەر جەستەی مرۆڤ نەتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بهێنێت ،ئەنسۆلین ئەو هۆرمۆنەیە كە یارمەتی خانەكانی لەش دەدات كەشەكری پێویست وەربگرن لە خوێنەوە بۆ بەرهەم هێنانی وزە و بۆ هەڵگرتنیشی لە جەستەی مرۆڤدا .
توێژەرانی پەیمانگای تەندروستی نیشتیمانی لە ولایەتی ماریلاندی ئەمریكا توێژینەوەیان كردووە لەسەر داتاكانی 115 هەزار ژن لە ساڵی 1989 ەوە ،لەو رێژەیە توێژەران شیكاری داتای ئەو ژنانەیان كردووە كە لەماوەی ساڵانی 1991 تا 2001 دووگیان بوون ، ئەو ژنانەی لەچوارچێوەی ئەو توێژینەوەیەدا شیكاریان لەسەر كراوە نەخۆشی درێژ خایەنیان نەبووە و یەكێك لە خێزانەكەشیان نەخۆشی شەكرەیان نەبووە ،لەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە كە پەیوەندی هەیە لە نێوان خواردنی پەتاتە لە ماوەی دووگیانی و توشبوون بە نەخۆشی شەكرەی ماوەی دوو گیانییدا ، دەرئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری پزیشكی بەریتانییدا بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە ئەو ژنانەی كە لەماوەی دوگیانییدا پەتاتەیان خواردووە زیاتر توشی شەكرەی دووگیانی بوون بەبەراورد بەو ژنانەی كە لەماوەی دوو گیانیدا پەتاتەیان نەخواردووە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085