
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند حكومەتی ناوەند ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات بەو مەرجەی هەرێم پابەند بێت بە بودجەی ساڵی 2016 وە.
عەبدولسەلام مالیكی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییەی رایگەیاندوە حكومەتی ناوەند ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.
عەبدولسەلام مالیكی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییەی رایگەیاندوە حكومەتی ناوەند ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.
مالیكی ئاماژەی بەوەشكردوە بەغدا پابەندی بڕەگەكانی بودجەی ساڵی 2016 یە بەو شێوەیەی لەبودجەی گشتیدا هەیە، بەو مەرجەی حكومەتی هەرێم پابەندی ئەو رێكەوتنە بێت كە لەگەڵ حكومەتی ناوەند ئیمزای كردووە بۆ هەناردەكردنی نەوت.
ئەندامەكەی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشككرد كە حكومەتی ناوەندە لەرێی لیژنەیەكی حكومەتیو پەرلەمانی چاودێری بڕەگەكانی بودجە دەكات بەتایبەت پرسەكانی ئاوارەكان و حەشدی شەعبی لەگەڵ مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارە هیواشی خواست هەرێمی كوردستان لانی كەم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگەڕێتەوە بەغداو ئەو بڕە نەوتە هەناردە بكات كە لە بودجەدا بۆی دیاری كراوە.