
یەکێتی مامۆستایان لەسەر بڕیاری حکومەتی ھەرێم بەپێدانی نیوەی موچە بەوەزارەتی پەروەردە ھاتەدەنگ، کارگێڕی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بەبڕیارەکەی حکومەت رازی نین و ھەڵوێستمان سەبارەت بەبایکۆتکردن رادەگەیەنین.
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: لەم ھەفتەیەدا نیوەی موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، ئەمەش نیگەرانی مامۆستایانی لێکەوتەوەو بەو بڕیارە رازی نین.
بەگوێرەی ھەواڵێک کە میدیای گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەو بڕیارەی حکومەت رەتدەکەنەوەو سبەینێ ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن رادەگەیەنن.
نەشیروان حەمە غەریب کارگێری لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان، رایگەیاندووە: بەبڕیارەکەی حکومەت بۆ پێدانی نیو مووچە ڕازی نین و سبەی ھەڵوێستیان لەسەر ئەو بڕیارە ڕادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "ھەڵوێستمان تایبەت دەبێت بەڕاگەیاندنی بایکۆتکردن و بەردەوام دەبین لەبایکۆتی دەوام دەکەین تا کاتی پێدانی مووچەکانمان".