نوێترین

recent

16/01/2016

وادەی ڕاپەڕینی جەماوەری لە هەرێم ئاشكرا كرا

بڵاوبونەوەی ڕاپەرینی سەرتاسەری و باسی چەك هەڵگرتن لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەم ماوەیە زۆر بۆتە باس خواست، چاودێرێكی سیاسی هەرێمیش دەڵێت:"حكومەتە دیكتاتۆرەكانی جیهان گۆێ نادەنە هیچ شتێك.

مەسعود عەبدالخالق ؛ چاودێری سیاسی لە هەرێمی كوردستان ؛ ڕایگەیاند، من وا پێشبینی ناكەم ڕاپەڕینی سەرتاسەری و باسو خواستی چەك بێتە ئاڕاوە بەڵام ، پێشبینی ڕاپەڕینی جەماوەری دەكەم ، لە نزیك مانگەكانی بەهار و هاوێندا ، ئەگەر بارودۆخی هەرێم بەم شێوەیە بەردەوام بێت .

 وتیشی :"هەموو دیكتاتۆریەكانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ گۆێ بە ڕای جەماوەر و بەرپابوونی ڕاپەرینی چەكداری نادەن و لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆی خۆیان ودەوەروبەرەكەیەوە ، بۆچونی هەڵخەڵێتێنەر دەخەنەڕوو".

ڕاشیگەیاند، پێم سەیرە ئەم حكومەتەی خۆمان بەهیچ شێوەیەك ، گۆی َ لە ڕای ڕۆشنبیرانی خۆی ناگرێت و  بەردەوامە لە گەندەڵی وبەتاڵان بردنی سامانی گشتی بۆ خۆی ، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا وەك پێشوو نیە هەموو ئەوانە بشارێتەوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085