ئه‌م كورتیله چیرۆكه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه پاشان وه‌ڵامی نیوه‌ی سوئاله‌كانیش بده‌یته‌وه هه‌ر مه‌منونین
چیرۆك:
پیره‌مێردێك‌و پیرێژنێكی له‌خواترس كردبوویان به عاده‌ت هه‌موو جارێك نیوه‌شه‌و تۆزێك نان‌و ماستیان ئه‌خواردو نیه‌تیان لێ ئه‌هێناو به‌ڕۆژوو ده‌بوون. شه‌وێكیان پیره‌ژنه‌كه ئه‌چێت ماسته‌كه بێنێ، له‌وسه‌ره‌وه به وه‌ی من وه‌ی من دێته‌وه، ئه‌ڵێ پشیله هه‌موو ماسته‌كه‌ی خواردووه. پیره‌مێردیش نایكاته نامه‌ردیی ئه‌ڵی ده شه‌رت بێ گرێی لێ نه‌ده‌م. كێ ماسته‌كه‌ی خواردووه با ئه‌و به‌ڕۆژوو بێت.
پرسیاره‌كان
1. كۆمه‌ڵی ئیسلامی تا چه‌ند شاره‌زای فۆلكلۆری كوردییه؟
2. ناوی سیانی پشیله‌كه‌و ساڵی دامه‌زراندنی، عه‌فوو، ساڵی له‌دایكبوونیمان بۆ بنووسه
3. ئایا پشیله‌كه هیچ شه‌ریكێكی ستراتیجیی‌و ته‌كنیكی هه‌بووه؟ ناوی دوانیان بخه‌ره رسته‌ی بێكه‌ڵكه‌وه
4. هه‌قی ئه‌و ماسته خوراوه پشیله‌كه چی یان بۆ ده‌كات؟
أ. میاو میاو؟
ب. مشكیان بۆ ده‌گرێت؟
ج. له‌جیاتی ئه‌و ماسته ترشه ماستی شیرینی توركی یان بۆ ئه‌هێنێ؟
د. ماوه‌یه‌ك خۆی ون ده‌كات؟
