
پێویستیەكانی ..
یەك كوپ و نیو سامۆلینای زبر ، سمید ، گەنمە شامی هاڕدراو
نیو كوپ سمۆلینا . سمید ، ئارد
130 گرام شەكر، دوو لەسەر سێی كوپێك
یەك كوپ گوێزی هیندی
دوو كەوچك چا پیكینك پاودەر
دوو هێلكەی گەورە
كوپێك كەرەی بێ خوێ
یەك كوپ ماست
دوو كەوچك چا ڤانێلا
كوپێك بادەمی پاككراو
.............
شیلەكەی ......
دوو كوپ شەكر
دوو كوپ ئاو
نیو كەوچك چا ئاوی لیمۆ
یەك كەوچك چای گوڵاو
..... ئامادەكردنی شیلەكەی
ئاوو شەكرەكە دەخەینە سەر ئاگر بۆ ماوەی (10) خولەك
ئاوی لیمۆكەی تێدەكەین، پاشان دایدەگرین و گوڵاوەكەی تێدەكەین
..................................
ئامادەكردنی بەسبوسەكە ...
هەموو بابەتەكان تێكەڵ دەكەین و بەدەست جوان تێكی دەدەین
فۆرمێك بە كەرە چەور دەكەین و گیراوەكەی تێدەكەین
دەیخەینە سەلاجەوە بۆ ماوەی كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێر
بادەمەكە دەكوڵێنیین بۆ ماوەی دوو خولەك و پاشان دەیكەینە ئاوی ساردەوە
بە ئاسانی توێكڵەكەی لێدەبێتەوە
بەسبوسەكە دەردەهێنین و بە چەقۆیەك بەش بەشی دەكەین وەك پاقڵاوە
لەسەر هەر پارچەیەك دەنكێك بادەم دادەنێین
دەیخەینە فڕنەوە بۆ ماوەی (40) خولەك بە پلەی گەرمی (190)
پاشان كەدەرمان هێنا شیلەكەی دەكەین بە سەریداو جارێكی تر دەیخەینەوە فڕنەكە
بۆ ماوەی (15) خولەك ....... پاشان دەردەكرێت و پێشكەش دەكرێت
كورد یو