نوێترین

recent

10/12/2015

لەسەر دابەشکردنی خەڵات پارێزگاری ھەڵەبجە توڕەبوو

لەڕێوڕەسمی دەستپێکردنی کۆنفرانسی (Best of ASTRO) کە لەسلێمانی بەڕێوەچوو، لەسەر دابەشکردنی خەڵاتەکان، پارێزگاری ھەڵەبجە تووڕە دەبێت و بەشداریی دابەشکردنی خەڵاتەکان ناکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٥، رێوڕەسمی دەستپێکردنی کۆنفرانسی (Best of ASTRO) لەشاری پزیشکیی فاروق لەسلێمانی بەڕێوەچوو، کە بۆیەکەمجارە ئەو کۆنفرانسە لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەبەسترێت.
لەمیانی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا، عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی پارێزگاری ھەڵەبجە، تۆڕەبوو و بەشداری دابەشکردنی خەڵاتەکانی نەکرد.
لەبارەی ھۆکاری توڕەبوونەکەی، پارێزگاری ھەڵەبجە بە تۆری هەواڵی سلێمانی وتوە : تێبینیمان ھەبوو لەسەر ریزبەندی ئەو کەسانەی خەڵاتەکانیان دابەشکرد، دەبوایە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەکەم کەس بوایە کە خەڵات دابەش بکات.
وتیشی: "ئەوانەی ئێستا وەزیرو بەپرسن لەم وڵاتەدا، بەھۆی ھەڵەبجەوە ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە، بۆیە دەبوایە رێزیان لەھەڵەبجەو پارێزگارەکەی بگرتایە".
عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی دەڵێت: "دوای ٢٠ خەڵات بانگی ئێمەیان کرد کە خەڵات دابەش بکەین، بۆیە ئێمەش نەچووین و بەشداریمان نەکرد".
وتیشی: "دەبوایە وەک رێزێک بۆ ھەڵەبجە، دابەشکردنی یەکەم خەڵات بەپارێزگاری ھەڵەبجە بسپێردرایە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085