به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا زانكۆكه‌یان سێ هه‌زار‌و (812) خوێندكاری له‌كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی وه‌رگرتووه، ده‌شڵێت:"ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی ڕابردوو، خوێندنی ئێواران له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی نابێت، هه‌روه‌ها سیستمی (پارالێڵ)یش بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2015-2016) جێبه‌جێ ناكرێت".
(به‌ختیار عوبێد) به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی‌ئاشكرایدەكات چه‌ند سیستمێك هه‌یه كه خوێندكارانی پێوه‌رده‌گیرێن، له‌وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا‌و به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌ڕێگه‌ی سیستمی خوێندنی پۆلیته‌كنیكه‌وه، (221) خوێندكاریان وه‌رگرتوه، هه‌روه‌ها (83) خوێندكاری یه‌كه‌م‌و دووه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆلێژه ته‌كنیكیه‌كانی زانكۆیان وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
وتیشی:"دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی وه‌رگیراوانی خوێندكارانی ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یی بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه، به‌ڕێژه‌ی سێ هه‌زار‌و (70) خوێندكار له‌هه‌شت په‌یمانگه‌كه‌ی سه‌ر به‌زانكۆمان وه‌رگیراون، هه‌روه‌ها (438) خوێندكاریش له‌پێنج كۆلێژه‌كه‌مان وه‌رگیراوه، به‌مه‌ش كۆی گشتی وه‌رگیراوان له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ساڵی (2015 – 2016)، ده‌كاته سێ هه‌زار‌و (812) خوێندكار".
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و ژماره‌یه ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، چونكه وه‌ك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاندبوو، به‌مزوانه ناوی وه‌رگیراوانی زیاتر له‌دوو هه‌زار‌و (200) خوێندكار بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت، جگه له‌وه‌ش تائێستا ناوی وه‌رگیراوانی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، بێگومان له‌مه‌ش پشكمان به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م زۆر زیاتر نه‌بێت".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ژماره‌ی خوێندكاران، به‌ختیار عوبێد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی پلانی خوێندنی زانكۆیان كه به‌رزیانكردبۆوه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌هه‌موو سیستمه‌كانه‌وه دوو هه‌زار‌و (368) خوێندكاریان به‌رزكردبۆوه، به‌ڵام تائێستا سێ هه‌زار‌و (812) خوێندكاریان وه‌رگرتووه، واته ڕێژه‌ی (100%) زۆر زیاتریان تێپه‌ڕاندووه، چونكه ئه‌وه‌نده‌و نیوێكی پلانی خۆیانیان وه‌رگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی داواشی له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كردووه، زووتر ڕێنماییه‌كانیان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه به‌ده‌ست بگات، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر مامه‌ڵه‌ی خوێندكاران ڕایی بكه‌ن.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی به‌شه‌كانه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌رج‌و ڕێنماییه‌كان بۆ دابه‌زاندنی به‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێت، كه‌مترین كۆنمره‌ی خوێندكار له‌و به‌شه‌ی لێوه‌ی وه‌رگیراوه، ده‌توانێت دابه‌زین بكات بۆ به‌شێك كه له‌و كۆنمره‌یه كه‌متر بێت، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت".
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی ڕابردو، خوێندنی ئێواران له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی نابێت، هه‌روه‌ها سیستمی (پارالێڵ)یش بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2015-2016) جێبه‌جێ ناكرێت.
به‌ختیار عوبێد باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا كه‌مترین لۆد له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه نزیكه‌ی مانگێكه ئاماده‌كارییان بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران كردووه‌و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانیشیان دابه‌زاندوه بۆ كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌و كه‌فاله‌ته‌كان له‌لای خۆیان بۆ خوێندكاران پڕبكرێنه‌وه، ته‌نها نوێنه‌ری كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانیان ئه‌وه ده‌خرێته ئه‌ستۆی، به‌ڵێننامه‌و كه‌فاله‌ته‌كان بهێنێته سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی زانكۆ په‌سه‌ند بكرێت.
ساڵی ڕابردو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی هه‌شت په‌یمانگه‌و پێنج كۆلێژییه‌وه، نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار خوێندكاری وه‌رگرتبوو.