نوێترین

recent

14/12/2015

کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەواوە هۆشداری دەدات


بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە و وتیشی، پەیوەندییان بە شارەوانییەکانی سلێمانی،  هەڵەبجە و گەرمیانەوە کردووە لە ئامادەباشیدابن.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕایگەیاند زۆرترین کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستاشدا لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و چۆمان بەفربارین بەردەوامە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بۆ ئەوەی هیج حاڵەتێکی نائاسایی ڕوونەدات بەهۆی ئەو بارانبارینە زۆرەوە، پەیوەندییان بە شارەوانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانەوە کردووە کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم وتیشی، ڕیژەی بارانبارین لە شارەکانی هەریمی کوردستان بەم جۆرە بووە سلێمانی زۆرترین بارانی لێ باریوە کە ۳۷۹ ملم بووە، هەڵەبجە دوای سلێمانی دێت بە ۳۳٤ ملم و هەولێر و دهۆکیش ۱۷۱ ملم و کەرکوکیش ١٥١ ملم بارانی لێ باریوە.

بۆ زانینی رەوشی كەش و هەوا كلیك لە ئایكۆنی بەرامبەر بكە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085