

دوێنێ سێشه‌ممه، له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، محمه‌دی حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاندوه یه‌کێتی و پارتی خه‌ریکه ڕێده‌که‌ون و وه‌ک هه‌فته‌نامه‌که‌یش بڵاویکردۆته‌وه به‌شێک له ڕێکه‌وتنه‌که له‌سه‌ر گۆڕینی سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مانه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی، له‌وباره‌یه‌وه ڕایگەیاند : ئه‌و قسانه دورن له ڕاستی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتی باسی شتی واینه‌کردوه‌و هیچ ڕێکه‌وتنێکی نییه، قسه‌کانی محمه‌دی حاجی مه‌حمود قسه خۆیه‌تی و ئه‌ویش نوێنه‌ری یه‌کێتی نییه تا به‌ناوی یه‌کێتییه‌وه قسه بکات."
پیره ئه‌وه‌یشی وت" گۆڕینی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان په‌یوه‌ندی به پارتی و گۆڕانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌یش تا ئێستا داوایه‌کی پارتی بوه‌و هیچیتر"
له‌باره‌ی یه‌کێتی چی ڕێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ پارتی کردوه له‌ماوه‌ی ڕابردودا. پیره به میلله‌تی وت:"یه‌کێتی و پارتی له کۆبونه‌وه‌کاندا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ڕێکخسنه‌وه‌ی ناوخۆی کوردستان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یران و کێشه‌کان و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییه‌کان."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، به جه‌ختکردنه‌وه‌وه ڕایگه‌یاند که" بۆ کێشه ناوخۆییه‌کان نه له‌گه‌ڵ غروری پارتین و نه له‌گه‌ڵ عینادی گۆڕان، ئێمه ڕاو بۆچونی خۆمان هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ دیالۆگ و چاره‌سه‌رداین."
ماوه‌یه‌که پارتی دیموکراتی کوردستان داوای گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌کات و گۆڕانیش ڕه‌تیده‌کاته‌وه یوسف محه‌مه‌د بگۆڕێت به که‌سێکیتر.یه‌کێتیش له گفتوگۆکانی چه‌ندڕۆژی ڕابردودا داوایکردوه ئه‌و مه‌رج و داوایانه لاببرێن و هه‌وڵبدرێت دۆخه‌که ئاسایی بکرێته‌وه تا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ر.