نوێترین

recent

11/10/2015

دایکێک هەرسێ مندالەکەی دەکوژێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت خۆشەویستەکەی خۆش دەوێت.

دەزگا ئەمنیەکانی شاری دمياط لە مصر ئاشکرایان کرد دایکێک هەرسێ منداڵەکەی خۆی دەکوژێت لە بەر ئەوەی بەو گەنجەی بسەلمێنێت کەلە فەیسبووک ناسیویەتی و خۆشی دەوێت.
راپۆرتە پزیشکیەکان ئاشکرایان کردوە کە ئەو منداڵانە بەهۆی تەسموم کردنی خواردنەوە گیانینا لە دەست داوە دایکەکە خواردنی خراپی پێ داون ویستویەتی دوای کوشتنیان بیخاتە ملی مێردەکەی ، ئەو منداڵانە یەکێکیان تەمەنی 5 ساڵە و دوانەکەی تریشیان 3 ساڵە.
راپۆرتەکان ئاشکرایان کردوە کە ئەو ژن و مێردە بەبەردەوام کێشەیان هەبووە و چەند جارێکیش ئەو ژنە داوای جیابوونەوەی لە مێردەکەی کردوە .
ئەو دایکە منداڵەکانی لەبەر ئەوە کوشتوە کە بۆ ئەو گەنجەی بسەلمێنێت کە خەڵکی قاهیرەی پایتەختی مصر ە و لەرێگەی فەیسبووکەوە ناسیویەتی بۆ ئەوەی کورەکە بزانێت کە خۆشی دەوێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085