له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له هه‌رێمى کوردستان، ئه‌ندامێکى لیستى ئه‌حرار که سه‌ر به ره‌وتى سه‌دره له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا له مه‌سعود بارزانى ده‌کات ده‌ست له پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم بکێشێته‌وه.زه‌ینه‌ب سه‌هلانى، ئه‌ندامى لیستى ئه‌حرارى سه‌ر به‌ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجومه‌نى نیونه‌رانى عێراق، له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا، وتى: دواى ئه‌و کێشه و رووداوانه‌ى له هه‌رێمى کوردستان رووى دا‌و شه‌ڕ و کوشتار دروست بوو ده‌بێت مه‌سعود بارزانى ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه و به‌پێى یاسا‌و ده‌ستور که‌سێکى تر بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم، دیارى بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌در وتیشى: بارزانى زیاد له دووخۆل سه‌رۆکى هه‌رێم بوه و ئێستا یاساش رێگاى پێنادات خۆى بۆخولێکى تر‌ى پۆسته‌که‌ى درێژ بکاته‌وه.
زه‌ینه‌ب سه‌هلانى راشیگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و پۆسته له‌ناو لایه‌نه کوردستانیه‌کان یه‌کلایى بکرێته‌وه، تاکو بۆشایى دروست نه‌بێت، ئه‌گینا دۆخه‌که به‌ره‌و باشه ناچیت.
