نوێترین

recent

11/10/2015

ئاگادارییەک..بۆ گشت کلینیکە ڕاوێژکارییەکان و میللییەکان / ئێواران

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھاوڵاتیاندا، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا سەرجەم کلینیکە ڕاوێژکارییەکان و میللیەکانی ئێواران لەسبەینێوە بەڕووی ھاوڵاتیاندا بکاتەوەو دەوام ئاسایی بێت.
لەئاگادارییەکدا کەوێنەیەکی دەست وڵات كەوتووە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندوە کەلەپێناو بەرژەوەندی گشتی ھاوڵاتیاندا، سەرەڕای پشووی فەرمی خۆیان لە ڕۆژانی ( ١٢ و ١٣ / ١٠/ ٢٠١٥ ) دا ، بڕیاریدا لەشاری سلێمانیدا سەرجەم کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی ئێواران و کلینیکە میللیەکانی ئێواران بەڕووی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەریدا بکاتەوەو دەوام ئاسایی بێت .
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری ئەو شوێنانە دەکاتەوەو داوا لەسەرجەم پزیشکان و کارمەندانی کلینیکە ڕاوێژکارییەکان و میللییەکانی ئێواران دەکات، پەیوەندی بکەنەوە بەدەوامەوە بۆ ڕۆژانی دوو شەممەو سێ شەممە واتە ١٢ و ١٣ی مانگ.
ئاماژەبەوەشدراوە کەھاوڵاتیان دەتوانن لەو دوو ڕۆژەدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن، بە مەبەستی بینینی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085