دوای بریندار بونی لە كاتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش دا كوڕخوشكێكی ساڵح موسلیم لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كانتۆنی كۆبانێ وێنەیەکی دەست ئاژانسی وڵات كەوتوە تێدا هاتووە " دوای ئەوەی كوڕ خوشكێكی سالح موسلیم لە كاتی ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش دا بە سەختی بریندار دەبێت لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لە دەست دەدات و شەهید دەبێت".
شەهید سیوار كوبانێ ، ناسراو بە سورۆ لە خانەوادەیەكی ناسراوی كۆبانێن كە دەكاتە كوڕ خوشكی ساڵح موسلیم ، لە ٢٠١١ ەوە تەڤلی یەپەگە بووە.
