ئاژانسی وڵات - كەركوك - تایبەت
بە پیی چەند زانیاریەك كە لە كەركوكەوە دەست ئاژانسی وڵات كەوتوە لە ئۆپەراسیۆنەكەی رۆژی 29ی9 دا كۆمەڵێك پێشمەرگە دەستڕێژی گولە لە كەمال كەركوكی دەكەن و هەوڵی كوشتنی دەدەن بەڵام ناوبراو دەربازی دەبێت .
سەرچاوەیەكی تایبەت كە نەی ویست ناوی بڵاوبكرێتەوە ئەوەی بە وڵات ڕاگەیاند كە هۆكاری ئەو ڕوداوە دەگەڕێتەوە بۆ بێباكی كەمال كەركوكی لە كاتی هێرشەكەدا كە بوە هۆی شەهید بوونی نزیكەی 50 پێشمەرگە كە زۆربەیان لەو قۆڵەوەبوون كە ناوبراو سەرپەرشتی دەكرد .
هەروەها سەرچاوەكەی وڵات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دوای ئەوەی چەند جارێك هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری گوندەكانی كواس كورد و كواس عەرەب هێرشیانكردە سەر ئەو گوندانە بەڵام بەهۆی بەرگری سەختی داعشەوە ژماریەك شەهید و بریندار لەهیزەكانی پێشمەرگە بەردەوام لەزیادبوندابوو بەڵام كەمال كەركوكی بەردەوام خۆی ئەكشایە دواوەو فەرمانی هیرشكردنیشی بە پێشمەرگە ئەدا بەجۆرێك كەمال كەركوكی نزیكەی 2 كیلۆمەتر لە ناوچەی شەرەكەوە دووربوو ، هەربۆیەش دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر شەهید و بریندارمان دا بریارماندا بكشیینەوە لە فەرمانی كەمال كەركوكی دەربچین بەڵام لەكاتی گەرانەوە ژمارەیەكمان گەمارۆ دراین و دوای بەرگریەكی باش هێزەكانی كاك شێخ جەعفەر بەهانامانەوە هاتن و ڕزگار كراین .
ئەو سەرچاوەیە وتیشی دوای ئەوەی ژمارەیەكمان گەیشتینە دەرەوەی سنوری شەرەكە كەمال كەركوكی ویستی زیاتر بكشێتەوە ئێمەش بنێرێتەوە بۆ ناوجەرگەی شەڕەكە بۆیە ژمارەیەك لە پێشمەرگەكان كە هەمووشیان لە هێزەكانی 80 و لیواتێكەڵەكان (پارتی) بوون دەستڕێژی گولەیان لە كەمال كەركوكی كرد بەڵام ناوبراو ڕایكرد و بەرنەكەوت

