

دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دو رۆژ دیار بێسهرو شوێن بو، چالاکوانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شڤان زه‌نگه‌نه رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و سه‌لامه‌ته‌و سوپاسی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که هه‌واڵیان پرسیوه.
سه‌رۆکی رێکخراوی سکاڵا‌و چاودێری، شڤان زه‌نگه‌نه که چالاکوانێکی خۆپیشاندانه‌کان بو، دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی دو رۆژ، گه‌ڕایه‌وه ناو خێزانه‌که‌ی.
زه‌نگه‌نه له‌پۆستێکیدا له‌فه‌یسبوک نوسیویه‌تی "من سەلامەتم ئەمرۆ گەیشتمەوە ناو ماڵ و خێزانی خۆم ".
هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌مو ئه‌و کهسو لایه‌نانه ده‌کات که هه‌واڵیان پرسیه‌وه.
ئه‌و چالاکوانه هیچ ورده‌کارییه‌کی دیکه‌ی نه‌خستوه‌ته‌ڕو له‌باره‌ی دیارنه‌مانی له‌و دو رۆژه‌دا، "داوای لێبوردن دەکەم ناتوانم هیچ لێدوان و رونکردنەوەیەک بدەم بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ".
پەیوەندی دار
سەرۆكی رێكحراوی سكالاو چاودێری دیار نامێنێت > كلیك بكە <