نوێترین

recent

14/10/2015

پشوی نیوەی ساڵ نامێنێت.. پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات

پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایان و پشووی ئەم ھەفتەیەش کە بەھۆیەوە خوێندکاران زەرەرمەند دەبن، داوای بەپەلە داڕشتنی پلانێک دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندکاران، تەئکیدیشدەکاتەوە .
مامۆستا کەمال نوری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا بەفەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاگادارنەکراونەتەوە چ ھەنگاوێک بۆ قەرەبووکردنەوەی خوێندکاران بنرێت، "بەڵام پێویستە پلانێکی بەپەلە دابنرێت".
بەبۆچوونی مامۆستا کەمال، ئەگەر ھەفتەی داھاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، ئەوا بڕیار لەسەر قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانە دەدرێت کە بەھۆی بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندن و پشوەکانی ئەم ھەفتەیەوە کە دەکاتە نزیکەی دوو ھەفتە دەوامنەکراوە.
مامۆستا کەمال ئەوەشی وت:"خوێندکارانی پۆلی ١٢ زەرەرمەندی یەکەمدەبن و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بەقەرەبوو ھەیە".
بەبۆچوونی مامۆستا کەمال، پێدەچێت پشوەکانی نیوەی ساڵ ھەڵبگیرێت یان بڕیاری درێژکردنەوەی ساڵی خوێندن لەکۆتایی ساڵدا بدرێت، تەئکیدیشیکردەوە، تائێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە، بەڵام ئەگەر ھەفتەی داھاتوو پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، بڕیار لەسەر ئەو پرسەش دەدرێت.
بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان، ماوەی ھەفتەیەکە مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی بڕیاری بایکۆتکردنی ھۆڵەکانی خوێندیانداوەو جگەلەوەش ئەم ھەفتەیە بەھۆی خۆپیشاندان و گرژیی و ئاڵۆزیەکانەوە سێ ڕۆژ کراوەتە پشووی فەرمی.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085