

ئەو بەرپرسەی پارتی كە ناوی ئاشكرا نەكردوە دەڵێت: لە ئێستادا چەند سیناریۆیەک لە نێوان لایەنەکاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بەڵام دیار نییە کام سیناریۆیان جێبەجێدەکرێت.
بەوتەی ئەو یەکێک لە سیناریۆکان بە نێوەنگری یەکێتیی، پارتی و گۆڕان رێککەوتنێکی نوێی بێتە ئاراوە گۆڕان بگەڕێتەوە حکوومەت و پەرلەمان .
بەرپرسەكەی پارتی كە لە هەمانكداتدا ئەندامی وەفدی دانوستكاری پارتییە سەبارەت بە سیناریۆی دووەم بە باسنیوزی وت: یان بارودۆخ بەم شێوە بەردەوام بێت و حکومەتێکی گواستنەوە بێت.
سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە: حکومەت هەڵوەشێتەوە حکومەتێکی نوێی پێکبهێنرێت .
لە بارەی سیناریۆی چوارەم ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت.
لە بارەی نزیکترین سیناریۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەری وتی: تا ئێستە دیار نییە کام سیناریۆیە لایەنەکان لەسەری دەگەنە رێککەوتن.