ئەمڕۆش مامۆستایانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیانکردەوەو لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای شارەکەش دەستیان بەخۆپیشاندانی ناڕەزایی کردو ڕێگەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلێیشان داخست.خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان بووە خۆپیشاندانی ژمارە حەوت، واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکردووە.
مامۆستایانی خۆپیشاندەر جەختیانکردەوە، ئەگەرچی بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی مامۆستایان بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوە بدات سەبارەت بەبایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایان، "بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بڕیاری خۆمان".
پەیامی ئەمڕۆی مامۆستایان جگە لەداواکردنی مافەکانی خۆیان، ھاوکات پەیامێکیشی بۆ خەڵکی قەڵادزێ تێدابوو، مامۆستایان جەختیانکردەوە، ئیدانەی تەقەکردن لەخۆپیشاندەران دەکەن.
لەلایەکی تریشەوەو بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست وڵات كەوتون، بایکۆتی دەوامی خوێندنگەکان بەردەوامەو لەسنوری قەزاو ناحیەکانیش بەھەمانشێوە، لەقەزای کەلار مامۆستایان دەستیان بەخۆپیشاندان کردو لەئێستاشدا شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلاریان داخستووە.
|
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
