كۆمپانیای BMW دروستكردنی نوێترین ئۆتۆمبیلی راگەیاند، كە لەجۆری بی ئێم M4 GTSەو بزوێنەرەكەی بەتەواوەتی بە ئاو كاردەكات، ئەمەش یەكەم ئۆتۆمبیلی لەو شێوەیەیە لەجیهاندا.
تایبەتمەندییەكی ئەم ئۆتۆمبیلە ئەوەیە، كە بزوێنەرەكەی بەتەكنیكو تایبەتمەندیی لێدانی ئاو لەڕووی پێشەوەی كاردەكات، كە ئەمەش شەش بۆریی پێوە لكێنراوە.
لەڕێگەی لێدانی ئاو لەبۆرییەكانو هاوكات بەكارهێنانی بڕێكی زۆر كەم بەنزین، ئۆتۆمبیلەكە بەشێوەیەكی زۆر چوستو چالاكانە كاردەكات.
بی ئێم دەبلیو Bayerische Motoren Werke بەناوبانگترین كۆمپانیای بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلو بزوێنەرو ماتۆڕەو یەكێكە لەبەناوبانگترین كۆمپانیاكانی ئەو بوارە لەجیهانیشدا.



