
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت ئەوەی لەهەرێم ڕوودەدات بەشێك لەهۆكارەكان لەئەستۆی پارتییە.
ئەدهەم بارزانی لەمیانی نووسنێكدا، كە بەهۆی رووداوەكان بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: هەموو لایەنەكان لەم بارودوخەو قەیرانەدا، لەدەستپێكو كوتایی هەر كۆبوونەوەیەكدا باس لەڕێزگرتن لەبۆچوونی متمانەی جەماوەرەكەیان دەكەن، تەنیا لایەنی كە بۆچوونی جەماوەرەكەی لەپێش چاونەگرتووە بێگۆمان پارتی دیموكراتی كوردستانە.
بەوتەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی، هەر لەدەستپێكی دامەزراندنی كابینەی ئێستای حكومەتی كوردستان ئەم بابەتە بۆ هەموویان زۆر ڕۆنو ئاشكرابوو، چونكە پارتی بەبیست (٢٠) كورسی زیاتر پێنچ (٥) وەزیری هەیەو لایەنێك بەبیست (٢٠) كورسی كەمتر لەپارتی ئەویش هەر (٥) وەزیڕی هەیە.
ئەدهەم بارزانی جەختدەكاتەوە، كە تێكچوونی باڵانس لەسیاسەت قەیران دروستدەكات، كە ئێستا لەپێش چاوی خۆمان دەبینین.
ئەمە لەكاتێكدایە لەئێستادا بارودۆخی سیاسیو ئابووری هەرێم رووی لەخراپی كردووەو حكومەت تۆمەتباردەكرێت بەم هۆكارانە.
