نوێترین

recent

11/10/2015

كاندیدێكی هەدەپە بۆ پەرلەمان لەناو كوژراوەكانی ئەنقەرەدا بووە

لە تەقینەوەكەی دوێنێی ئەنقەرەدا كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 95 هاووڵاتی و زیاتر لە 200ی دیكەیش بریندار بوون، (كوبرە مەلتا مۆلا ئۆغلو) كاندیدی هەدەپە بۆ پەرلەمانی توركیا لەسەر شاری ئیستەنبۆڵ لەناو كوژراوەكاندا بووە.



تەقینەوەكەی ئەنقەرە لەناو ئاهەنگێكی هەدەپە ئەنجام درا، كە لەوكاتەدا گۆرانییان بۆ ئاشتی دەگوت و دروشمی ئاشتییان بەرز كردبووەوە، بەڵام دوای 24 سەعات دەركەوت كە یەكێك لە كوژراوەكان كاندیدێكی هەدەپەیە بۆ پەرلەمانی توركیا لەسەر شاری ئیستەنبۆڵ بە ناوی (كوبرن) و ژمارە 16شی لە لیستی كاندیداندا وەرگرتوبوو.


كوبرە رۆژێك بەر لەوەی شەهید بێت، لە ئەنقەرە وێنەیەكی لەگەڵ هاوسەرۆكی هەدەپە (سەڵاحەدین دەمیرتاش) گرتبوو و وێنەكەشی بڵاو كردبووەوە، بۆیە ئەو وێنە لەگەڵ هەواڵی شەهیدبوونەكەیدا لە میدیاكاندا بڵاو كرایەوە.


هەر دوای تەقینەوەكە دەمیرتاش رەخنەی توندی لە حكومەتی توركیا گرت و تۆمەتباری كرد، بەوەی دەستی ئەوان لە پشت تەقینەوەكەیە و ئەوان تیرۆرستانیان هان داوە، چونكە ئەمە چەندین جارە هەدەپە دەكەنە ئامانج و رۆڵەكانمان شەهید دەكەن.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085