
ئەبوبكر هەڵەدنی
لەمیانەی وتارێكی سەرۆك كۆماری تووركیا لەكۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە ووتەیەكیدا ڕووی كردە جیهان و وتی وەك چۆن لەداعش هاتنە دەنگ بۆچی بۆ پەكەكەش هەمان هەڵوێستان نەبوو؟
بەندە لەوەڵامدا دەڵێم بەڕێز ئەردۆگان، نەت پێكا چونكە...؟؟؟
1- پەكەكە خەبات بۆ گێڕانەوەی شكۆی مرۆڤ دەكات، بەڵام داعش كەڕامەتی مرۆڤەكان دەشكێنێ...
2- پەكەكە بەرگری لەبون و ناسنامەی گەلی ڕەسەنی كورد دەكات ، بەڵام داعش بەناڕەوا دەستی درێژ دەكاتە سەرخاك و خەڵكی میللەتێك كەلەسەر زەمینی خۆی دەژین ...
3- پەكەكە نوێنەرایەتی دۆزێكی ڕەوا دەكات كە چارەسەری كێشەی گەلی كوردە لەتووركیا ، بەڵام داعش بۆتە فیتنەو ئاشوب بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی گەلان..
4-گەریلاكانی پەكەكە ڕۆڵەكانی گەلی كوردن بۆ بەرخودان لەهەر چوار پارچەی پەرت كراوی كوردستان بەرگری دەكەن، بەڵام داعش كەس نازانێ خەڵكی كوێن و لەكوێوە هاتوون بۆچی مەبەستێك بونەتە خۆرەی ئەم سەردەمە.؟؟؟؟
5-پەكەكە شۆڕش گێڕو خەبات كار، بەڵام داعش تیرۆرست وجینایەت كاررو ستەم كار، ئەم دوانە هەرگیز یەكسان نین لەتای هیچ تەرازویەكدا، مەگەر بە پێوانەی شۆڤێنیەكان....
لەكۆتاییدا دەڵێم، ئێمە چاوەڕوان بوین كەپرۆسەی ئاشتی لەسەردەمی سەرۆك كۆماری بەڕێزتاندا هەنگاوی گەورەتر هەڵ بگرێ بەڵام لەو لاوە بەلێك چواندنی پەكەكەو داعش نائومێدت كردین و هەستی ملیۆنان كوردت برینداركرد
