نوێترین

recent

02/10/2015

زانیاری لەسەر ئەو ژنەى لە پارکی دایک کوژرا


وتە بێژی سلێمانی لەسەر ڕوداوی کوشتنی کچێک لە پارکی دایکی شاری سلێمانی ڕایگەیاند ژنەکە خەڵکی سلێمانیە وبە فیشەک کوژراوە
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە پارکی دایکدا کوژراوە، خەڵکی شاری سلێمانییە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ و هاوسەرگیری کردووە.

وتیشی، لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە و تائێستاش هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد سەرەتا بە فیشەکێک ژنەکە بریندارکراوە دواتر بە برینداری سێ فیشەکی دیکەی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ لە پارکی دایکی شاری سلێمانی بەهۆی تەقەکردنەوە ژنێک کوژرا، وێنەی تەرمەکەشی لە ماڵپەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085