لەسەر فەرمانى بەرپرسی هێزە چەكدارەكانی عێراق، (30) پاسەوانی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی خورماتو دەستگیر دەکرێن و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت :"دەستگیركردنەكە بەهۆی دەمەقاڵەی نێوان ئەو پاسەوانانە و هێزێکی سواتی عێراق بوە".
شەلال عەبدول، قائیمقامی قەزای خورماتو، زانیاریەکانى پشتڕاستکردەوە و وتى :"رۆژی چوارشەممەی رابردو دەمەقاڵە لە نێوان پاسەوانەكانی عەقید مستەفا حەسەن، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی خورماتو لەگەڵ هێزێکی سواتی عێراق دروستبوە و لە ئەنجامدا یەكێك لە سەربازەكانی هێزەکە برینداربوە و دواى روداوەکەش بەرپرسی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاری دەستگیركردنى بۆ (30) پاسەوانی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیس دەرکردوە و ئێستا لە گرتوخانەی دیالەن".
عەقید مستەفا حەسەن، لە نەتەوەی توركمانی شیعە مەزهەبە و جگە لە پۆستی بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی خورماتو، لێپرسراوی فەوجی پاراستنی خورماتوشە.