
مه‌سعود بارزانی یه‌كێتی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواهه‌مین مۆڵه‌ته بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئەوەیان ئاشكراكرد كە یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو (30ی ئاب) بارزانی له‌پیرمام له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست كۆبووه‌ته‌وه‌و رایسپاردووه به‌ناوی ئه‌وه‌وه سه‌ردانی یه‌كێتی بكات‌و دوا په‌یامیان پێ رابگه‌یه‌نێت.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كان په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (6ی ئه‌یلول) پارتی بۆ دواهه‌مینجار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌گه‌نه سازان ئه‌وا حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه پارتی زیاد له‌كه‌سێكی ناردووه‌ته لای یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به‌یه‌كێتی بهێنێت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت‌و نه‌بێته لایه‌ندار.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه خۆی داوایكرد ناو‌و پۆسته‌كه‌ی بڵاو نه‌كرێته‌وه ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كه له‌ناو یه‌كێتیدا دوو بۆچوون هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، باڵێك كه ماوه‌ی رابردوو پرۆژه‌یان پێشكه‌شی لایه‌نه‌كان كردووه پێیان باشه یه‌كێتی رۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕێت‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و دۆسێیه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵێكی تریش پێیان وایه یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێت خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت نه‌ك نێوه‌ندگیر.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كه خۆی له‌گروپی دووه‌میانه دەڵێت “یه‌كێتی نابێت بچێته ژێر باری هه‌ڕه‌شه‌كانی بارزانییه‌وه‌و ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان بێمنه‌ت بێت، كاری یه‌كێتی ئه‌وه‌یه ده‌ست به‌هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه بگرێت، نه‌ك كارئاسانی بكات بۆ مانه‌وی بارزانی”.
from Wllat Net http://ift.tt/1LVucXg
via IFTTT