نوێترین

recent

01/09/2015

هەولێر…چەند چەكدارێك 1500 شوێنەواردەدزن

hawlert

لەشاری هەولێر كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هەڵیان كوتایە سەر ماڵێكو “زیاتر لە 1500 پارچە شوێنەواریان دزیوە”.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەشارپرێسی وت: ئەو چەكدارە نەناسراوانە ١٥٠٠ پارچە شوێنەواری بەھادار، ٢٨٠ پارچە زێڕی عەیارە ٢٤، كە سەرجەم پارچەكان ١٨ كیلۆگرام بوون، لەگەڵ دوو تەورات، كە یەكێكیان ٥٠ مەترو ئەوی تریشیان ٧٤ مەتر بووە “دزیوە”.

ئەو وتیشی: جگە لەو زێڕو پارچە شوێنەوارانە، چەكێكی مۆڵەتدارو پارەی ماڵەكەو چەندین شتی تریان دزیوە.

بەگوێرەی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو پارچە شوێنەوارانە لەخواروی عێراقەوە بەبڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار كڕدراون بەئاگاداری بەرپرسیانی باڵای حیزبیو حوكمی لەو ماڵە دانراوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر شارپرێس پەیوەندی كرد، بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بەڵام هیچ زانیارییەك بەدەستنەكەوت.



from Wllat Net http://ift.tt/1NUHGSt
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085