
سه‌رچاوه‌یه‌ك بڕی تێچووی نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه و سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێی خێزانی په‌رله‌مانتارێك ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لكاشفی عه‌ره‌بی بڵاوی كردۆته‌وه، سامی عه‌سكه‌ری،په‌رله‌مانتاری عێراق نزیكه‌ی 80 ملیۆن دیناری عێراقی له ئه‌ڵمانیا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه و سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێی خێزانه‌كه‌ی خه‌رج كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوی لای ماڵپه‌ڕه‌كه پارێزراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره پاره‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه پێشتریش خالید عه‌تییه، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، نزیكه‌ی 59 ملیۆن دیناری له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ چاره‌سه‌ری مایه‌سیریی خه‌رج كردووه.
from Wllat Net http://ift.tt/1huMu4S
via IFTTT