
شەڕوپێکدادانێکى سەخت لەنێوان گەریلاکانى هەپەگە کە شارى گمگمى باکوورى کوردستانیان کۆنترۆڵ کردووە، لەگەڵ سەرباز و تیمەتایبەتیەکانى دەوڵەتى تورک دەستى پێکردووە کە هەوڵدەدەن لەرێگەیەکى شارى موشەوە بکەونە ناو شارى گمگم .گەریلایەکى هەپەگەش داواى سەرهەڵدان لە گەلى باکوورى کوردستان دەکات.
ئێوارەى دوێنێ گەیلاکانى هەپەگە لە ناوچەى گمگمى شارى موشى باکوورى کوردستان ، چالاکیەکیان لەدژى بەرێوەبەرایەتى فەرماندەى جەندرەمەکانى تورک و بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى ئەو شارە ئەنجامدا ، پاشان کۆنترۆڵى تەواوى شارەکە کەوتە دەستى هێزەکانى هەپەگە و لەسەر ئەو رێگایانەى لەموش ، کانیرەش و خنسەوە دەچنە شارەکە، خەندەق هەڵکەندران. هاوکات جەندرمە و پۆلیسى تیمەتایبەتەییەکانى دەوڵەتى تورک هەوڵدەدەن بکەونە ناوشارەکەوە بەڵام لەلایەن گەریلاکانى هەپەگە وەڵامیان دەدرێتەوە و لەئێستاشدا شەڕوپێکدادانێکى سەخت هاتۆتەئاراوە.
لەلایەکى دیکەش شەڕڤانێکى هەپەگە بەناوى موڕدەم پەیامێکى ڤیدیۆیی دا و رایگەیاند:” ئێمە وەک گەریلاکانى هەپەگە بەرۆحى 15ى تەباخ و بەشەڕى گەلى شۆرشگێرى شارى گمگم مان خستە ژێرکۆنترۆڵى خۆمانەوە، ئێمە لە ئێوارەى دێنێوە لەناوەندى شارى گمگمین ، ناوەندى شار و دەوروبەرى بەتەواوى لەژێر کۆنترۆڵى ئێمەیە. خەڵکیش بەچەکى خۆیان پشتیوانیمان دەکەن، ئێمە داوا لە گەلى کورد لەباکوورى کوردستان دەکەین، وەک خەڵکى گمگم سەرهەڵدان دەستپێبکەن. لەگم گم دوژمن نەماوە و لەناوچوە . ئەم هەڵمەتە لەکەسایەتى شەهید هەڤاڵ ئەکیندا دیارى هەموو شەهیدانى کوردستان دەکەین. لەگمگم خۆبەرێوەبەرى دیموکراتى راگەیەندراوە.”
from Wllat Net http://ift.tt/1UMn9RW
via IFTTT