نوێترین

recent

25/07/2015

بارزانی وەك ئەدۆگان قسەدەكات

A856

 

دیوی شاراوەی قسەكەی بارزانی ئەوەیە كە كوردستان موڵكی منە و من ئاغای كوردستانم. هەر كەس بە پێچەوانەی منەوە قسە بكات مافی نیە لە كوردستان بژی. سەیر لەوەدایە خۆی پێشتر كوردستانی كرد بە دوو ئیدارە و پاش ئەوەی بڕیار بوو یەكبگرنەوە هەر بە ناو وەزارەتەكان و حكومەت یەكیانگرتەوە و ئێستاش ئەندام پەلەمان و دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی و كەسە حیزبیەكانیان باسی شەڕ و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و حكومەت و دابەش كردنەوەی كوردستانیان كردووە. جارێكی كەش بارزانی ئەم قسەی كردووە. من یەكەمجار لە ئەدۆگانم بیست كاتێك بەرامبەر بە داوای كورد بۆ مافەكانی گووتی، یەك وڵات، یەك ئاڵا، یەك نەتەوە. هەر كەس قبوڵی نیە با لێرە بڕوات.
هۆشیار عومەر عەلی:ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان
لە پەیجی فەرمی نوسەرە لە فەیسبوك وەرگیراوە

 



from Wllat Net http://ift.tt/1emSFp5
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085