گۆڤارێكی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت، كوڕه‌كه‌ی بخاته شوێنی خۆی، جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ڕوی سیاسییه‌وه بخات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری (كۆمێنتری مه‌گه‌زین)ی ئه‌مریكی، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یه‌وێت (مه‌سرور بارزانی) كوڕی بخاته شوێنی خۆی، هاوكات (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕوی سیاسییه‌وه بخات.
گۆڤاره‌كه زانیاری زیاتری ئاشكراكردووه‌و باسی له‌وه‌كردووه، نزیكترین كه‌س بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ئێستادا، نێچیرڤان بارزانییه، به‌ڵام به‌هۆی ململانێكانی نێوان نێچیرڤان‌و مه‌سرور بارزانییه‌وه، پێناچێت نێچیرڤان بتوانێت شوێنی مه‌سعود بارزانی بگرێته‌وه.
له‌ئێستادا پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بوه‌ته پرسێكی گه‌رم‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ده‌ر له‌پارتی، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه.
from Wllat Net http://ift.tt/1KvFL4G
via IFTTT
