پارتی وەك نمونەی حیزبێك، كە ئاستی فەرهەنگی زۆر لاوازە. هەركاتێك رووبەرووی دۆخێكی پێچەوانەی خەیاڵەكانی خۆی دەبێت، ئیدی لەبری بیركردنەوە لە دۆخەكە، بە دەست و پێ و بەو فەرهەنگە لاوازەی هەیەتی، دەكەوێتە وێزەی بەرامبەرەكانی. ئەو دۆخە تێچكوە لە چەندین وێستگەدا بینراوە و دەشبینرێت. هۆكەشی روونە، كە ئەو حیزبە ئاستی فەرهەنگی هێندە لە خوارەوەیە، بەردەوام كەرەستەكانی بۆ رووبەروو بوونەوەی بەرامبەرەكانی بریتین لە (جنێو، تۆمەت… هتد) ئەم فەرهەنگە لاوازە، پەیوەندی بە ئاستی مێژوویی و كلتوری ئەو حیزبەوە هەیە. هەمیشە لە كاتی جیاوازییەكاندا، یان لەكاتێكدا هێزێك، بكەرێك، پێچەوانەی ئەو جوڵەیەكی كردبێت، یاخود دیدی خۆی دەربریبێت، ئیدی ئەو دۆخە شێتیە رووی لەو حیزبە كردوە و كۆی بكەرە قسەكەرەكانی كە دەتوانین ناویان بنێین (لەشكری بێ فەرهەنگ) دەستیانكردوە بە هەڵرشتنی ماهیەتە لاوازەكەی خۆیان.
كلتوری جنێو و تۆمەت، لەناو ئەم حیزبەدا رەگوریشەیەكی قوڵی هەیە. هەرگیز رۆژێك لە رۆژان هێزێك یان بكەرێك نەبووە پێچەوانەی ئەم حیزبە بیربكاتەوە و رووبەرووی دەیان جنێو تۆمەت نەبووبێتەوە. ئەم كلتورە ئاست نزمە كە بەرهەمی ئەو (قوتابخانە!!) ییە. هەمیشە ئەوانەی لەگەڵ ئەو حیزبە رووبەرووی بونەتەوە. لە ئێستادا كۆمەڵگەی كوردی لە باشوور لەوە تێگەیشتوون، كە هەر هێزێك یا هەر بكەرێك، لەلایەن ئەو حیزبەوە پەلاماری درا، چ بە جنێو یان بە تۆمەت، ئیدی ئەو هێز و بكەرە، جێگای سەرنج دەبن و جێگای خۆشەویستیەكی زۆریش دەبن، چون ئەو هێز و بكەرەی لەلایەن ئەو حیزبەوە بەو ئاستە فەرهەنگیە لاوازەوە پەلامار دەدرێن، ئەشێت بیركردنەوەیەكی جیاوازییان هەبێت بۆیە بەو شێوەیە ئەو حیزبە رووبەروویان دەبێتەوە.
هەڵبەت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت راستیەكە بڵێن. زۆرتر رووبەرووی ئەو جۆرە تیرۆرە دەبنەوە كە لە رێگای (جنێو و تۆمەت) ەوە لەلایەن ئەو حزبە فەرهەنگ لاوازەوە پەیرە و دەكرێت. تێچكونەكانی حیزبی پارتی لە تێكچونی بكەرێكی دوور لە كتێب و دور لە وشەو و دور لە ئاكار دەچێت. هەرگیز قسە لەسەر بابەت ناكات، قسە لەسەر بۆچونی هێزەكان یان بكەرەكان ناكات، راستەوخۆ پەلاماری كەسایەتی بكەرەكە و هێزەكە دەدات. ئەویش لە رێگایەكەوە پەلاماری دەدات، هیچ ئاكارێكی تێدا ناهێڵێتەوە. چ كەرەستەی ناشیرین هەیە بەكاری دەهێنێت بۆ بەرامبەرەكانی، چ تۆمەت و وێنەی ناشیرین هەیە دروستیدەكات و هیچ باكی بە ئاكار نیە. چ جنێو هەیە بە بكەری جیاواز و بە هێزی جیاوازی دەدات. هەر بە تەماشاكردنێك بە ئێستا و رابردووی ئەو حیزبە، مرۆڤ لەوە تێدەگات كۆمەڵگەی باشوور چ بەدبەختیەكی چەشتووە بە دەست ئەو حیزبە فەرهەنگ لاواز و ئاست نزمەوە، كە هەموو بەرهەمەكانی لەروی رۆشنبیریەوە شێواندنی ئاكار و فەرهەنگە.
قسەكردن لەسەر ئەم فەرهەنگە لاوازەی حیزبی پارتی، زۆری دەوێت. دەكرا كۆمەڵێك كۆمەڵناس قسە لەسەر ئەو ئاستە نزمە بكەن بۆچی لە هەناوی ئەو حیزبەدا دێتە دەرەوە و سەرتاپای ئەوانی تری جیاواز رەد دەكاتەوە و رەتكردنەوەكەشی بە خراپترین كەرەستەیە. ئەمەش تەنها پەیوەست نیە بەچەند كەسانێكی ناو ئەو حیزبەوە، بەڵكو زۆرینەیان هەر لەو ئاستە لاوازەدا سەیری دونیاكەی بەرامبەریان دەكەن و رونادات قسە لەسەر بابەت و بۆچونی ئەویتر بكەن، راستەو خۆ لە رێگای فەرهەنگە لاوازەكەی خۆیانەوە لە دۆخێكی شێتیدا پەلامار دەدەن و خۆیان دەناسێنن كە لە چ ئاستێكدان. گرنگە خوێنەرانی نەوەی نوێ لەوە تێبگەن، كە ئاستی ئەو حیزبە هەر ئەوەندەیە و پێویست ناكات لە پەرچەكرداردا، مرۆڤ خۆی بخاتە ئاستە نزمەكەی ئەوانەوە. چونكە ئەم كۆمەڵگەیە كۆمەڵگەیەكی بێ فەرهەنگ نیە و فەرهەنگی ئەم كۆمەڵگەیە هێندەش لاواز نیە، حیزبێكی بێ فەرهەنگ نوێنەرایەتی بكات. تێكچوونەكانیش زۆر ئاسایین و لە هێزی بێ فەرهەنگ چاوەرێ بیركردنەوە ناكرێت، چونكە كەرەستەی حیزبەكە نزمی فەرهەنگە نەك بیركردنەوە. ئەم خۆناسینەش دیسانەوە جێگای قسەلەسەر كردنەوە دەبێت خەمێكی گەورەی فەرهەنگەكەمان بخۆین، بۆ ئەوەی ئەم حیزبە ئاست نزمە لە رێگەی ماهیەتە بەتاڵەكەی خۆیەوە، كۆی فەرهەنگەكەمان وێران نەكات.
from Wllat Net http://ift.tt/1M7uNkM
via IFTTT
