وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ده‌ڵێت “درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکى هەرێم لەبەرژەوەندى هەموو لایەکە هەتا دەستوور پەسەند دەکرێت”.
وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، هیوا میرزا سابیر له‌میانه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى NRT دا ڕایگەیاند “ئێمە ڕاى خۆمان پێشتریش ڕاگەیاندووە، کە لەگەڵ سیستمى پەرلەمانیداین و ئەم کێشانە لەڕێگاى دەستوورەوە چارەسەرى بکەین و سازانى نیشتیمانى لەسەر کێشەکان بکرێت”.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد “دەبوو سەرۆکى هەرێم بەرلەوەى بڕیارى ئەوە دەربکات کە لە ٢٠ى ئابدا هەڵبژاردن بکرێت، پێویست بوو پرس و ڕاوێژى بەلایەنە سیاسیەکان بکردایە ئەو کاتە بڕیارەکە بەهێزتر دەبوو”.
هیوا میرزا وتیشى “پێویستە دەسەڵاتەکانى سەرۆکى هەرێم ڕوون و ئاشکرا بێت و ماوە و خولى سەرۆکایەتیەکەى دیاریکراو بێت”.
له‌باره‌ى ڕاى حزبه‌كه‌ى په‌یوه‌ست به‌درێژکردنەوەى ماوەى سەرۆکایەتى هەرێم، وتەبێژى مەکتەبى سیاسى یەکگرتوو ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو “بەمەرجى ئەوەى هەموو لایەک پێک بێن و سازانى نیشتیمانى لەسەر بکرێت هەتا دەستوور پەسەند دەکرێت، ماوەى سەرۆکایەتى هەرێم درێژ بکەینەوە لەبەرژەوەندى هەرێمى کوردستانە”.
ڕۆژی شەممە سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان “فوئاد حسێن” رایگه‌یاند، پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان “بارزانی” بڕیاریداوە لە ڕۆژی ٢٠ ئابی ئەمساڵدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ پۆستى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
لەئێستادا زۆرینەی لایەنەكان جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا دەكەن سیستمی سیاسی لە هەرێم بكرێت بە پەرلەمانی و سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1GJG4aN
via IFTTT
