وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ناوى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ئاشكراكرد كه له‌سێ رۆژى داهاتوودا موچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان دابه‌شده‌كرێت.
له‌نووسراوێكى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمدا ئاماژه به‌وه‌كراوه “سبه‌ینێ سێ شه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2015، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌ندروستی ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو “رۆژی چوارشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2015، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاودێری خێزان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2015، مووچه‌ی مانگی نیسانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت”.
from Wllat Net http://ift.tt/1GJG4aP
via IFTTT
