ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌نه‌كه) ڕایگه‌یاند، تاكه حزب كه ئاسته‌نگه له‌به‌رده‌م سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، پارتی دیموكراتی كوردستانه.
(كامه‌ران به‌رواری) ئه‌ندامی ڕێكخراوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (كه‌نه‌كه) دەلێت، هه‌موو كاتێك گونجاوه بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، هەروەها وتیشی:”به‌بڕوای من پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه حزبه كه بۆته ئاسته‌نگ، له‌به‌رده‌م سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌ئاماده‌بوونی (نیلوفه‌ر كۆچ) سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌یان، ئه‌وان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان سازكرد‌و داوایان له(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم كرد، كه ڕۆڵ بگڕێت بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، وتیشی:”ئه‌گه‌ر پارتی ئاماده‌بێت بۆ سازكردنی كۆنگره‌كه، ئه‌وا هه‌موو هێز‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ش ئاماده‌ن، بۆ سازكردنی كۆنگره‌كه‌و ئێستاش كاتێكی زێڕینه، بۆ سازكردنی كۆنگره‌كه”.
پێشتر لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌وڵیدا، واده‌یه‌ك بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چوارپارچه‌ی كوردستان سازبكات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی حزب‌و لایه‌نه‌كان‌و ناله‌باره‌ی ڕه‌وشی هه‌رێمییه‌وه، لیژنه‌كه كاره‌كانی ڕاگرت‌و نه‌توانرا واده‌یه‌ك بۆ سازكردنی كۆنگره‌كه دیاریبكرێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1Gpyv7U
via IFTTT
