نوێترین

recent

15/06/2015

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان تۆپباران دەکەن

nizam

 

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی پیشاندانی هێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامی، مانۆڕێکی نیزامییان لە ناوچەی پیرانشار بەرێوەبرد.

پاش ئەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە سەر سنووری نێوان ئازەربایجانی رۆژاوا و هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران و دەست‌وپیوەندییەکانیان بە چەکی قورس و نیوە قورسەوە بەرەو ئەو ناوچانە بەڕێ کراون.

زۆربەی ئەو هێزانە لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە بەرەو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەڕێ کراون.

حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە رەوانە کردنی هێزە نیزامییەکان و دامەزراندنی تۆپخانە لە ناوچە سنوورییەکاندا، هەوڵی میلیتازە کردن و زاڵکردنی کەش و هەوایەکی ئەمنیەتی بە سەر ئەو ناوچەیە دەدات.

کوردستان میدیا، ماڵپەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو پیوەندییەدا بڵاوی کردەوە، هێزی تۆپخانەیی جێگیرکراو لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، مانۆڕێکی نیزامی بەڕێوەبردووە و لەو مانۆڕەدا چیای “بەردەزەردان”ـی تۆپباران کردووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی چالاکیی حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامی ئێران و بەڕێ کردنی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە سنوورییەکان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی لە کوردستان لە ئامادە باشیدان.

هەروەها سپای پاسداران لە هەوڵێکی نوێدا، لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەست و پێوەندییەکانی بە مەبەستی چەکدارکردن بانگهێشت کردووە.



from Wllat Net http://ift.tt/1GHrznY
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085