دوای كۆنتڕۆڵكردنی رێگەی سەرەكی گرێ سپی رققە، شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كۆبانیو جزیرە یەكیانگرتەوە.
چەند رۆژێكە شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەكۆبانیوە بەئۆپەراسیۆنی شەهید “گەلهات”ی بەرەگەز ئەمریكیو یەكینەكانی پاراستمی گەل لەجزیرەوە بەئۆپەراسیۆنی شەهید رووبار فورات دەستیان بەهێرش كردووە، بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارۆچكەی گرێ سپەی لەرۆژئاوای كوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەكان، كاتژمێر 12:15 خولەكی ئەمڕۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەو یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە لەبەردەوامی ئۆپەراسیۆنی (شەهید رووبار قامیشلۆ)دا، توانیان گوندی جسێرێ، كە 17 كم دەكەوێتە باشووری گرێ سپی، لەهەمان كاتدا دەكەوێتە سەر رێگەی نێوان گرێ سپیو رەققە، كە بەتەواوی كۆنترۆڵبكەن، بەمەش هەردوو هێزەكەی یەپەگە یەكیان گرتەوە.
هاوكات شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە گوندەكانی حجاجییە، خاتۆنییەو منداڵی، كە دەكەونە رۆژئاوای گرێ سپی كۆنترۆڵكردو لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە، كە بەمەش هەردوو كانتۆنی جزیرەو كۆبانی لەرۆژئاوای كوردستان لەیەكدرانەوە.
ئۆپەراسیۆنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەو یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژەو بوركان فورات بۆ رزگاركردنی شاری گرێ سپی بەبێ ناوبەر بەردەوامەو شەڕڤانان لەپێشرەویدانو شەڕەكان بەردەوامی هەیە.
ئەمڕۆش ناوەندی راگەیاندنو چاپەمەنی یەپەگە نوێترین ڤیدیۆیی شەڕەكانی بڵاوكردەوە.
from Wllat Net http://ift.tt/1eh5wtK
via IFTTT
