سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان پشتگیری پرۆژەکەی گۆڕان بکەن ئەوا سەرجەم ڕێککەوتنەکان هەڵدەوەشێنەوە.
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پانۆرامای هەوڵەکانى NRTدا ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنەکان پشتگیری پرۆژەکەی فراکسیۆنی گۆڕان بکەن سەبارەت بە یاساى سەرۆکایەتى هەرێم، ئەوا سەرجەم ڕێککەوتنەکان و دابەشکردنی پۆستەکان لە هەرێمی کوردستان و بەغدا هەڵدەوەشێنەوە.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر لایەنێک پێیوایە لە بابەتێکدا کار بە زۆرینە و کەمینە دەکرێت، ئەوا ئەوان دەڵین تەوافوق لەهەموو بابەتەکاندا جێی نابێتەوە و کۆتایی دێت.
from Wllat Net http://ift.tt/1L9UUu0
via IFTTT
