نوێترین

recent

13/05/2015

مەسعود بارزانی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 5ـی 2015 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری دوای سەردانێكیان بۆ وڵاتانی ئەمەریكا و هەنگاریا و چیك و كۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەم وڵاتانە كۆتایی بە سەردانەكە هێنا .

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندەكەی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕانەوە هەرێمی كوردستان .

جێی باسە شاندەكەی هەرێم كە پێك هاتبوون لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم سەردانی وڵاتی ئەمریكایان كردو دواتریش سەردانی وڵاتانی هەنگاریاو چیكیان كرد .



from Wllat Net http://ift.tt/1FeB6lD
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085