نوێترین

recent

13/05/2015

محەمەد فەرەج: كێشەی نەوت لەگەڵ بەغدا ماددەی 140ی بیر بردینەوە

ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پێویستە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان پارێزگاری لەو یەكڕیزیە بكەن كە لەئارادایە، داواش دەكات بەحیكمەت و بەجورئەتەوە بەرامبەر بەغدا مامەڵە بكرێت لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە .

 

محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانی پێشكەشكردنی وتەیەك بۆ رێكخراوی گەشەپیدانی قوتابیانی رایگەیاندوە پێویستە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان پارێزگاری لەو یەكڕیزیە بكەن كە لەئارادایە، داواش دەكات بەحیكمەت و بەجورئەتەوە بەرامبەر بەغدا مامەڵە بكرێت لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە. 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی بەوەش كردوە” كێشەی نەوت پرسەكانی تری وەك ماددەی سەدو چلی بیر بردینەوە پێویست دەكات بە حیكمەت و جورئەتەوە مامەڵە لەگەڵ بەغدا بكەین”

 

ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی جەختیشیكردوەتەوە” ئەوەی دەمانەوێت بڕیاری لەسەر بدەین با بڕیار بدەین بەڵكو نابێت ڕٍێگە بدەین میللەتی ئێمە برسی بكرێت”.

 

چەند رۆژێكە پرسێ‌ بڕینی بەشێك لە داهاتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی بەغداوە شەقامی سیاسی هەرێم‌و عێراقی گەرم كردوەتەوە‌و ئەو بارودۆخەش وای لە عەبادی كرد كە عادل عەبدولمەهدی بەپەلە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.



from Wllat Net http://ift.tt/1AXfrcz
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085