

ووڵات نێت/
بەھۆی ھاتنی ژمارەیەکی زۆر لەئاوارەکان بۆ ھەرێمی کوردستان مەترسی بڵابوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت و وەزارەتی تەندروستیش روونکردنەوە لەسەر ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە دەدات .
د. خاڵێ قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNNرایگەیاند تائێستا ھیچ حاڵەتێکی توش بوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە ھەرێمی کوردستان و لەناو ئاوارەکانی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و وتیشی بە ووردی چاودێریی ئەو کەسانە دەکەین کە دووچاری نەخۆشی سکچوون دەبن و پشکنینی بەپەلەیان بۆ دەکرێت و ووتیشی مەترسی بڵاوبوونەوەی ئەونەخۆشیە ھەیە و ھەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر و سەرجەم پێداویستیە تەندروستیەکان ئامادەکراوە و راشیگەیاند ھەڵمەتی ھۆشیاریی تایبەت بەو نەخۆشیە ئەنجام دەدەین و وتیشی بەردەوام بەدواداچوون دەکەین لەگەڵ ھەردوو رێکخراوی تەندروستی جیھانی و یونسێفدا .