نوێترین

recent

11/09/2014

ھێرشێکی داعش تێکدەشکێندرێت

ووڵات نێت | SNN

پێشمەرگە ھێرشێکی داعش تێکدەشکێنێت.
فەرماندەیەکی سەربازی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە SNN راگەیاند:"کەمێک پێش ئێستا لە گوندی (یەنگیجە) لە قەزای دوزخورماتوو ،چەکدارانی تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردۆتە  سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سنوورەو تا ئێستا شەرو پێکدادان بەردەوام".
ئەو فەرماندە سەربازیە وتیشی:"لەبەرامبەر ئەو ھێرشەیاندا چەکدارانی توندرەوی تیرۆریستی داعش لە بەرامبەر خۆراگریەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەیانتوانیوە بەرگری بکەن و گەراونەتەوە بۆ مۆڵگەکانی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشدا:" خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھیچ زیانێکی گیانی نەبوەو ،تا ئێستاش نەزانراوە چەکدارانی داعش چەند کوژراو برینداریان ھەیە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085