نوێترین

recent

17/09/2014

یاریزانانی سلێمانی له‌ هه‌وڵێکی تیرۆرستی رزگاریانبوو

ووڵات نێت/

یاریزانانی یانەی وەرزشی سلێمانی لەناو شاری بەغدا دەکرێنە ئامانجی کردەوەیەکی تیرۆریستی، بەڵام سەرجەمیان رزگاریان دەبێت.
عەباس عەلی یاریدەدەری ڕاھێنەری یانەی وەرزشی سلێمانی، بەماڵپەری فەرمی یانەکەی ووتووە: ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی یاری نێوان ھەردوو یانەی سلێمانی و قوە جەویە کە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو، بەمەبەستی نانخورادن سەرجەم ستافی یانەکە وەرزشی سلێمانی، روومان لە جێشتخانەیەک کرد، لەوکاتەدا تەقینەوەیەکی بەھێز لە بەردەمماندا ڕوویدا.

عەباس عەلی ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری بەھێزیی تەقینەوەکە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لەریزی یاریزانان و ستافی یانەکە نەبوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085