
سه‌رچاوه‌یه‌کى نوسینگه‌ى رۆژى وڵات له‌شارى که‌لار، هاتنى هێزێکى گه‌وره‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) ى بۆ گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ناحیه‌ى جه‌له‌ولا راگه‌یاند.
عه‌لى محه‌مه‌د باوکى شه‌هید کاروان گابار به (چه‌تر پرێس) ى راگه‌یاندوه "هێزێکى گه‌وره‌ى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌ڕێوه‌ن بۆ سنورى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتیکردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌سنورى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا".
هه‌روه‌ها وتى "ئێمه له‌نوسینگه‌ى رۆژى وڵات له‌شارى که‌لار، هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کمان کردوه بۆ پێشوازى لێکردنیان‌و له‌ده‌روازه‌ى شارى که‌لار پێشوازیان لێده‌کرێ".
به‌پێى زانیاریه‌کان پێشتر‌و له‌پاش کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌ناحیه‌ى جه‌له‌ولا هێزێکى دیکه‌ى گه‌ریلا هاتونه‌ته سنوره‌که بۆ پاڵپشتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان.